17/01/2026 314 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە مەرسوومەكەی ئەحمەد شەرع دەكات

پەیام 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەرسوومەكەی سەرۆكی كاتی سووریا دەكات و داوای كاری پێكەوەییش بۆ جێبەجێكردن دەكات.

لە پەیامێكیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەڕسوومی دوێنێی ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا كردووە و ڕایگەیاندووە كە داننان بە كورد وەك پێكهاتەیەكی ڕەسەن و پاراستنی مافەكانی، هەنگاوێكی گرنگی سیاسی و یاساییی دروستە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەركردنی مافی هەمووان.

سەرۆكی هەرێم ڕێزگرتن لە فرەیی و یەكسانی وەك سەرچاوەی هێز، نەك هۆكاری دابەشبوونی بە بنەمای سەقامگیری و ئاشتیی ناو هێناوە كە پێكەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەكات.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: لە كاتێكدا ئەم مەرسوومە بەرز هەڵدەسەنگێنین، دووپاتی دەكەینەوە، كە بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە لەوەدایە بكرێنە یاسای بەركار و لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایشی لە هەموو لایەنەكان كردووە دوور لە توندوتیژی، پێكەوە بۆ دانانی میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێكردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و كرداری بەرجەستە كار بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكان و دەبێتە فاكتەری ئارامی

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هه‌ولێر: ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كه‌ هێرشیی درۆنی نه‌بووه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئه‌مریكا هه‌وڵی پڕچه‌ككردنی "حزبه‌كانی كوردییه‌كان ڕۆژهه‌ڵات" ده‌دات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایش: هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هەرێم: هێرشه‌که‌ی سەر گردی ریعایە لە سلێمانی به‌ درۆن كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: سەرۆك تڕەمپ بەرچاوڕوونی دا لەبارەی ئامانجەكانی ئەمریكا لەم جەنگەدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا: له‌مساڵه‌وه‌ نمره‌ی وانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ ئاماده‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە سلێمانیش موه‌لیدە ئەهلییەکان ده‌خرێنه‌ کار

سەرەتا