1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید: ئەوەى نەیەتە ناو ئەم ڕێککەوتنە ڕازییە بەم حوکمڕانییە
پەیام
بافڵ تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید دواى کۆبوونەوەکەیان لە سلێمانى لە کۆنگرەیەکدا ڕایانگەیاند: ئەم هەنگاوەمان مەبەست لێى دژایەتیكردنی هیچ لایەنێك نییە.
دوابەدوای كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی نەوەی نوێ و بافڵ تاڵەبانى لەبارەی پڕۆژەیەكیان بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (كەناڵی پەیام)، سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند:
"ئەم هەنگاوەی ئێمە بە واتای كۆتایی ڕێگا نایەت لەگەڵ پارتی و مەبەست لێی دژایەتیكردنی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكو ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە حكومەت پێكبهێنرێت و كۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت."
سەبارەت بە هەڵوێستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی دیكە، تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی لەلایەن لایەنەكانی ترەوە دەرنەبڕدراوە، بەڵام سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوە كرد كە لە پلانیاندایە سەردانی لایەنەكانی تریش بكەن بۆ فراوانكردنی ئەم بەرەیە.
لای خۆیەوە سەرۆكی نەوەی نوێش ڕایگەیاند: یەكێتی هیچ فشارێكی لێم نەكردووە لە زیندان و ئەوەی كردوومە قەناعەتی تەواوەتی جۆلانەوەكەیە لەئێستادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە