2 کاتژمێر پێش ئێستا 853 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: هێرشەكانی سەر كۆبانێ تاوانی جەنگن و دیمەشق لێی بەرپرسیارە

پەیام

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیەندراوێكی لە بارەی گەمارۆدانی كۆبانێ بڵاو كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژاوای كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی توندی بڵاوكردەوە و تێیدا پابەندیی خۆی بە ئاگربەست دووپاتكردەوە، هاوكات گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشقی بە بەرپرسیاری پێشێلكارییە بەردەوامەكانی ڕێككەوتنەكە ناساند.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئەوەی لە كۆبانێ ڕوودەدات تەنها هێرشێكی سەربازی ئاسایی نییە، بەڵكو تاوانێكی جەنگی تەواوە كە ژێرخانە زیندووەكانی شارەكەی كردووەتە ئامانج.

بەهۆی بۆردومانەكانەوە، ئێستا كۆبانێ بەدەست پچڕانی ئاو، كارەبا و پەككەوتنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانەوە دەناڵێنێت، كە ئامانج لێی ئیفلیجكردنی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانەكەیەتی.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر جەختی كردەوە كە هێرشەكانی سەر كۆبانێ و كانتۆنی جەزیرە، شەڕی قڕكردنی سیستماتیكە بۆ شكاندنی ئیرادەی گەل و لەناوبردنی دەستكەوتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان.

لەم چوارچێوەیەدا، داوای لە گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان و دۆستانیان كرد ئاستی تێكۆشان و بەرگری بەرز بكەنەوە.

هاوكات داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرا، دەستبەجێ دەستوەردان بكەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان، پاراستنی مەدەنییەكان و ڕێگریكردن لە تێكچوونی زیاتری دۆخی مرۆیی و ئەمنیی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    "ئەوەی لە باشوری كوردستان دەگوزەرێت قڕكردنی میللەتە و دەبوایە پەڕلەمان وەك مەرجەع ڕۆڵ ببینێت"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆ بووەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: هێرشەكانی سەر كۆبانێ تاوانی جەنگن و دیمەشق لێی بەرپرسیارە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: ئاگربه‌ستمان نه‌شكاندووه‌ و په‌یوه‌ندیمان به‌ هێرشی ته‌لكۆچه‌ره‌وه‌ نییه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبانی له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌دایه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هێرش گه‌مارۆ دراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. لە بارەگاى كۆمەڵ لەسەر رۆژاواى كوردستان كۆبووەنەوەى لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە رۆژاواى كوردستان ئاگربەست جێبەجێ دەكرێت و تا چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەکێتى زانایان: گشتاندنەکەى وەزارەتى ئەوقافى سووریا بەهەموو پێوەرێک پێچەوانەى ئایینى پیرۆزیى ئیسلامە

سەرەتا