1 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ لە داڤۆسەوە ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززەی ڕاگەیاند
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە فەرمی دامەزراندنی
ئەنجوومەنی ئاشتیی تایبەت بە كەرتی غەززەی راگەیاند و هۆشداریش دەداتە حەماس.
لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری داڤۆسی سویسرا و لە پەراوێزی
كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، پەیماننامەی دامەزراندنی ئەنجوومەنەكە بە ئامادەبوونی
ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام واژۆ كرا.
ترەمپ ڕایگەیاند، ئەم ئەنجوومەنە باشترین سەركردەكانی
جیهان لەخۆدەگرێت و دەرفەتێكی لەبارە بۆ كۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ لە ڕق و خوێنڕشتن
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوبراو ئاشكرای كرد كە 59 وڵات بەشدارن لە پڕۆسەی
ئاشتیی ناوچەكە و ئیدارەكەی سەركەوتوو بووە لە كۆتاییهێنان بە 8 جەنگ لە جیهاندا و
جەنگێكی دیكەش بەمزووانە كۆتایی دێت.
سەبارەت بە دۆخی غەززە، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی
كردەوە كە ئاگربەستیان بە جێگیری هێشتووەتەوە و ئاشتییەك لە ئارادایە كە كەس باوەڕی
نەدەكرد سەر بگرێت.
لە كۆتاییدا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد كۆتا
تەرمی ئیسرائیلی بگەڕێننەوە و دەستبەرداری چەكەكانیان بن، ئەگەرنا كۆتاییان دێت.
هەروەها ترەمپ بەڵێنی دا كار بۆ دڵنیابوونەوە لە
داماڵینی چەكی غەززە، بەڕێوەبردنی دروست و ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە