3 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆ بووەوە
پەیام
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، تۆم باراك نێردەی
ئەمریكا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی (هەسەدە) و ئیلهام
ئەحمەد كۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی
باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان تاوتوێ كرد.
كۆبوونەوەكەی باراك و عەبدی هاوكاتە لەگەڵ
فراوانبوونی هێرشەكانی سوپای سووریا بۆ سەر ناوچە كوردیەكان و مەترسی دروست بوونی
لێكەوتەی كارەساتبار دەرهەق بە كوردانی ڕۆژئاوا.
دوای كۆبووەكەش تۆم باراك لە سەكۆی "ئێكس"
پۆستێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: شەرەفمەند بووە بە كۆبوونەوە لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم
عەبدی و ئیلهام ئەحمەد.
باراك ڕایشیگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی 18ی
كانوونی دووەمی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكوومەتی سووریادا، ئەمریكا جارێكی
دیكە پشتیوانیی بەهێز و پابەندیی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی یەكخستن دووپات دەكاتەوە.
هەروەها وتی: هەموو لایەنەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی،
كە هەنگاوی یەكەمی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستی ئێستاوە، وتیشی:
بۆ بەدیهێنانی سەقامگیرییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا، دەبێت برەو بە متمانەی هەموو
لایەنەكان بدرێت.
تۆم باراك هەفتەی پێشوو 17ی كانونی دووەم، بە ئەمادە
بوونی مەسعود بارزانی لە هەولێر لەگەڵ مزڵوم عەبدی كۆبووەوە.
رۆژی سێشەممە 20ی مانگ باراك ڕایگەیاند: ئامانجی
پێكهێنانی هەسەدە بۆ شەڕی داعش بووە و ئێستا ئەركیان كۆتای هاتووە، داواشی لە كورد
كرد بچێتە سایەی حكومەتی نوێ لە سووریا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە