2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
سوننه‌كان له پالێوتنی نووری مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بوونه‌ته دوو به‌ش
پەیام
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتیمانیی سوننه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دژی كاندیدكردنی نوری مالیكی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌شێكیشیان پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه پشتیوانی ده‌كه‌ن.
به ماوه‌یه‌ك به‌ر له ڕاگه‌یاندنی پاڵاوتنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی كه هاوپه‌یمانێتی سوننه‌كانه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كرد به‌رپرسیارێتی مێژوویی له ئه‌ستۆ بگرن و له دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه‌كاندا، ڕه‌چاوی قبوڵكردنی نیشتمانی بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانێتیی سوننه‌كان هۆشدارییشی دا له مه‌ترسییه‌كانی دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی پێشتر له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری شكستیان هێناوه و ڕایگه‌یاند: نیگه‌رانییه‌كی فراوان لای ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌و پارێزگایانه‌ی به‌ده‌ست جه‌نگ و تیرۆره‌وه ناڵاندوویەتی له تاوتوێی هه‌ندێك ناوی جێ مشت‌ومڕ كه له قۆناغه‌كانی ڕابردوودا، ناویان په‌یوه‌سته به قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری قووڵه‌وه، له‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستیان نووری مالیكییه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، هه‌ردوو هاوپه‌یمانی حه‌سم و عه‌زم كه ئه‌وانیش سوننه‌ن و له هاوپه‌یمانییه‌كه‌دان، پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه پشتیوانی‌یان له كاندیدكردنی مالیكی كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی به ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوزارشت له بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ناكات و به‌كۆی ده‌نگ ده‌رنه‌چووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە