پێش 3 هەفتە 701 جار خوێنراوەتەوە

عەلی عەلاق: ئامادەین لقەكانی بانكی ناوەندی و ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی بكەینەوە

پەیام    

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی عێراق و هەریەك لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی نیشان دەدات. 

شاندێكی هاوبەش كە پێكهاتبوون لە ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و د. غالب محەمەد لە فراكسیۆنی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقیان كرد.

لە سەردانەكەدا عەلی عەلاق ئامادەیی خۆی بۆ كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لە سلێمانی دەربڕی، سەبارەت بە نرخی دۆلاریش عەلاق ڕایگەیاند: نرخی دۆلار لە بانكی ناوەندی دیاریكراوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت. 

سەبارەت بە گەرانەوەی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و كردنەوەی لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان، عەلی عەلاق ڕایگەیاند:  پاڵپشتی ئەو كارە دەكات، بەڵام سەرەتا پێویستە ئامادەكاری تەواو بكرێت.

تایبەت بە بانكی نیشتمانیش، عەلاق ڕایگەیاند: تا ئێستا ڕێكارەكانی تەواو نەبوون، وتیشی: لە ئەگەری دامەزراندنی، دەبێت خەڵكی ئەكادیمی كاری تێدا بكەن و نابێت لە ڕێگەی حزبییەوە خەڵك دابمەزرێت.

عەلاق ئاماژەی بەوەش دا، بە مەرجێك دەسەڵاتدارانی هەرێم ئامادەبن ئاسانكارییان بۆ بكەن، ئامادەن بۆ گەڕانەوەی لقی بانكی ناوەندی لە سلێمانی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هۆكاری ڕێگەنەدان بە بردنی خۆراك بۆ سعوودییە لەلایەن عومرەكارانەوە ئاشكرادەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکى عێراق داواى بەخشینى نیوەى مووچەکانیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمزووانە گرێی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران دەكرێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار لە کارنامەیدا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كشتوكاڵی عێراق: هەندێك بەرهەم لە كوردستانەوە دێت كە هی خۆیان نییە و دەرەكییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان و سوودانی جەختیان لە هەماهەنگیی ئەمنیی تورکیا و عێراق كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: پەیامەكانی ئەمریكا لەسەر كاندیدی سەرۆكوەزیران بە جدی وەردەگرین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج هەزار زیندانی گەیەنراونەتە عێراق و تێچووى خواردنیان لەسەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە

سەرەتا