24/01/2026 351 جار خوێنراوەتەوە

عێراق داوا دەكات خەرجی حەوت هەزار زیندانییەکە هەڵنەگرێت

پەیام  

عێراق داوا دەكات خەرجی و قورسایی دارایی و ئاسایشی زیندانیانی داعش هەڵنەگرێت كە تێچووی ساڵانەیان دەیان ملیار دینارە.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كایا كالاس، بەرپرسی باڵای كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەختی كردەوە كە نابێت عێراق قورسایی ئەمنی و دارایی دۆسیەی زیندانیانی داعش بە تەنیا هەڵبگرێت".

وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا لەو بارەیەوە باسی لەوە كردووە كە فوئاد حسێن ڕایگەیاندووە: بەرپرسیارێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە لە ئەستۆی هەموو ئەو وڵاتانی پەیوەندیدارە و تەنیا ئەركی عێراق نییە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرای كردووە تێچووی دابینكردنی خواردن بۆ حەوت هەزار زیندانی داعش كە بڕیارە لە سووریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق، ساڵانە نزیكەی 33 ملیار دینار (واتە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) لە بودجەی گشتیی عێراق دەبات.

بەپێی زانیارییەكان لە ڕۆژانی ڕابردوودا 150 زیندانی داعش لە پارێزگای حەسەكەی سووریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە و پێشبینیش دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی گواستنەوەی حەوت هەزاری دیكە بەردەوام بێت و ڕۆژانەش سەدانیان دەهێنرێنە نێو خاكی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

سەرەتا