پێش 3 هەفتە 472 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: كەناڵی پەیوەندییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكەین

پەیام

بەرپرسێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەختی كردەوە، ئەوان جددین بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و ڕایشیگەیاند: كەناڵی پەیوەندییمان بۆ گفتوگۆی درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ دیمەشق هەیە.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (جەزیرە)ی قەتەری ڕایگەیاند: ئێمە "جددین" لە گفتوگۆكردن لەسەر وردەكاریی جێبەجێكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق و پێمان وایە دەكرێت كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە ڕێگەی ئەو كەناڵانەی پەیوەندییەوە چارەسەر بكرێن. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "هەوڵێكی ئەمریكی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و درێژكردنەوەی ئاگربەست لە ئارادایە، وتیشی: پڕۆسەی گواستنەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش بۆ عێراق پێویستی بەوە هەیە وادەی ئاگربەستەكە درێژ بكرێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێكدادانەكان، ئیلهام ئەحمەد جەختی كردەوە، كە ئەوان نایانەوێت شەڕ هەڵبگیرسێننەوە، بەتایبەت كە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەكە، بەڵام هۆشدارییشی دا كە "ئەگەر حكومەت سوور بێت لەسەر شەڕ، ئێمەش بەرگری لە گەلەكەمان و ناوچەكە دەكەین". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕانیە.. ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی چین و توێژەكان پێكهێنرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیندانیانی سیاسی داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ خوشك و برایەك بە گازی ماڵان گیانیانلەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌رگای په‌رله‌مانیان داخستووە تاوەکو هیچ دەسەڵاتێک چاودێرنەبێت بەسەریانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری سووریا واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكیی هەمیشەیی پارتی و یەكێتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری پەكخستووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری دەبێتە پارێزەری ئەو فەرمانبەرەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵكی گەیاند

سەرەتا