پێش 3 هەفتە 280 جار خوێنراوەتەوە

لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆمارى عێراق کە 19 كەسن ڕاگەیەندرا

پەیام  

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری ڕاگەیاند، كە 19 كەسن و چواریان دوای تانەگرتن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ناویان بۆ لیستەكە گەڕێنراوەتەوە.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ لیستی كۆتایی ئەو كاندیدانەی بڵاو كردەوە كە مەرجە یاساییەكانیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، تێدایە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، دادگای فیدراڵی تانەی چوار كاندیدی قبوڵ كردووە، كە پێشتر ناویان لە لیستی سەرەتاییدا نەبوو، ئەوانیش بریتین لە (خالید سدیق، ئازاد مەجید ، ڕافیع عەبدوڵا و سالم حەواس)، بەمەش ژمارەی كۆتایی كاندیدەكان لە 15ەوە گەیشتە 19 كەس.

جگە لەو چوار ناوەی كە گەڕێنراونەتەوە بۆ ڕكابەرییەكە لیستەكە 15 ناوی دیكە لە خۆ دەگرێت كە پێشتر بڵاو كرابوونەوە.

لە نێو لیستەكەدا هەر یەك لە سەرۆككۆماری ئێستا، نزار ئامێدی وەك پاڵێوراوی یەكێتی و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە وەك پاڵێوراوی پارتی هەن.

ئەمەو بەپێی ماوە دەستورییەكان پێویستە لە كۆتایی ئەم مانگەدا پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە یەكلا بكرێتەوە كە وەك نەریتێكی سیاسی لە دوای 2003ـەوە پۆستەكە لەلایەن كوردەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هۆكاری ڕێگەنەدان بە بردنی خۆراك بۆ سعوودییە لەلایەن عومرەكارانەوە ئاشكرادەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکى عێراق داواى بەخشینى نیوەى مووچەکانیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمزووانە گرێی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران دەكرێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار لە کارنامەیدا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كشتوكاڵی عێراق: هەندێك بەرهەم لە كوردستانەوە دێت كە هی خۆیان نییە و دەرەكییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان و سوودانی جەختیان لە هەماهەنگیی ئەمنیی تورکیا و عێراق كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: پەیامەكانی ئەمریكا لەسەر كاندیدی سەرۆكوەزیران بە جدی وەردەگرین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج هەزار زیندانی گەیەنراونەتە عێراق و تێچووى خواردنیان لەسەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە

سەرەتا