23/01/2026 1103 جار خوێنراوەتەوە

وتاربێژی بەغداد: پێویستە دەست بۆ مووچەی بەرپرسانی باڵا ببرێت، نەک فەرمانبەران

پەیام  

وتاربێژی مزگەوتی ئەبو حەنیفە لە بەغداد هۆشداری دەداتە حكومەتی عێراق و دەڵێت: "دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران مەبەن، لەجیاتى ئەوان پێویستە دەست بۆ مووچەی بەرپرسانی باڵا ببرێت".

لەمیانەی وتاری هەینیدا عەبدولوەهاب سامەڕایی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەبوحەنیفەی نوعمان لە ناوچەی ئەعزەمییەی سوننەنشین لە بەغداد، ڕایگەیاند: ئاراستەیەك هەیە بۆ ئەوە چارەسەری قەیرانی ئابووریی عێراق بە سیاسەتی سكهەڵگوشین و تەقەشوف بكرێت بەڵام پێویست ناكات چارەسەری قەیران بە فەرمانبەرانی بچوك بكرێت بەڵكو پێویستە دەست بۆ مووچەی بەرپرسانی باڵا ببرێت.

سامەڕایی باسی لەوە كردووە، بەهۆی ئەو ئاڕاستەیەوە هەندێك لە فەرمانبەران و مامۆستایان بیر لەوە دەكەنەوە واز لە فەرمانبەری بهێنن.

وتاربێژی بەغداد هەروەها دەڵێت: پەرلەمانتارێك تەنیا چوار ساڵ كار دەكات و مووچەی خاەنشینی بە درێژایی ژیانی وەردەگرێت، بەڵام فەرمانبەرێكی ئاسایی لانی كەم 20 ساڵ كاv دەكات و دواتریش خانەنشینییەك وەردەگرێت و هێشتا مەترسیی نەدانیشی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

سەرەتا