2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد سەردانی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كرد
پەیام
كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار سەردانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق دەكات.
ئەمڕۆ ئەحمەد حاجی ڕەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی كرد لە نزار ئامێدی، كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و شاندی یاوەری.
لە دیدارێكدا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی و پرۆسەی سیاسیی عێراقیان كرد و ئاماژەیان بەوە دا، عێراقی نوێ لەسەر بنەمای تەوافوق و ڕێككەوتن لەنێوان پێكهاتە و لایەنەكان دروست بووە وپێویستە سەرجەم پۆستەكان لە داهاتوودا بە هەمان شێوە بە شێوازی تەوافوق دابەش بكرێن و هاوسەنگیی پێكهاتەكان لەبەرچاو بگیرێت.
سەردانەكە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆككۆمار هەڵببژێرێت. بۆ پۆستەكەش كە پشكی كوردە 19 كەس خۆیان كاندید كردووە. پارتی دوو كاندیدی هەیە و یەكێتیش بە فەرمی نزار ئامێدیی كاندید كردووە بەڵام چەند كەسێكی دیكەی یەكێتیی خۆیان كاندید كردووە، هاوكات دكتۆر موسەنا ئەمین، كاندیدی لایەنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵ و هەڵوێستە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە