2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی ئەمریكا: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە

پەیام  

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عێراقەوە قسە دەكات و دەڵێت: بۆ سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە.

تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا هەروەها نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و لوبنان لە هەژماری خۆی لە پێگەی ئێكس نووسیویەتی: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كە درێژە بە ڕێبازی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێكانی و ڕۆژئاوا دەدات، هەنگاوێكی گرنگ و بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی و گەشانەوەی هەرێمی و ناوچەكە.

پەیامەكەی تۆم باراك دوای ئەوە دێت، سبەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق لەناو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانیش ڕایانگەیاندووە "نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا"یان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كاندید كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی عێراق: دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوننه‌كان له‌ پالێوتنی نووری مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بوونه‌ته‌ دوو به‌ش

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بازرگانیی عێراق كەمكردنەوەی ماددە خۆراكییەكان ڕەتدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوا دەكات خەرجی حەوت هەزار زیندانییەکە هەڵنەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆمارى عێراق کە 19 كەسن ڕاگەیەندرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی ئەورووپا ڕەتیدەكەنەوە دەستگیركراوە ئەورووپییەكانی داعـ.ش لە عێراق وەربگرنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وتاربێژی بەغداد: پێویستە دەست بۆ مووچەی بەرپرسانی باڵا ببرێت، نەک فەرمانبەران

سەرەتا