26/01/2026 1543 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق: دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكرێت

پەیام 

حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكات.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا، پێداچوونەوە بە دەرماڵەی بڕوانامەكاندا دەكات و ئەمەش ناڕەزایی مووچەخۆرانی ناوەراست و باشووری عێراقی لێ كەوتەوەو بەو هۆیەوە وەزارەتی دارایی بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام چەند ڕۆژێكە دووبارە دەنگۆی دەستكاریكردنی دەرماڵە و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاوبووەتەوە. لەبەرانبەردا وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆكانی ڕەت كردەوە.

دارایی عێراق داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە لیستی تەواوی مووچە پێشكەش بكەن سەبارەت بە دانپێدانانی بڕوانامەی باڵای ئەكادیمی، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەو مووچەخۆرانەی بڕوانامەیان بەدەست هێناوە پێشتر مۆڵەتی حكومییان وەرگرتووە.

ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووریی عێراق ڕایگەیاند، دووپاتی دەكەینەوە، هەروەك پێشتر بڕیارمان لێ دابوو، بە هیچ شێوەیەك دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكرێت و هیچ لێڕینێك لە مووچەی فەرمانبەران ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەرەتا