1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامداو باسی سوریایان كرد
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ههردوو وڵات و به تایبهت پرسی سووریا كرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆکەدا تیشک خراوەتە سەر پەرەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و پیشەسازیی بەرگریدا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان کردووەتەوە بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، دۆخی سووریا و پرسی غەززە تاوتوێ کراون. لایەنی تورکی ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی ئاگربەست لە سووریا و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کردووە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشەکە.
سەبارەت بە کێشەی فەڵەستین، باس لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە غەززە کراوە. لە پەیوەندییەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کۆتاییهێنان بە تەنگژە مرۆییەکان و دەستپێکردنەوەی ئاوەدانکردنەوە، هەنگاوی سەرەکین بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە