2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كاتیی سووریا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته مۆسكۆ و بڕیاره له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان.
ته‌له‌فزیۆنی سووریا ڕایگه‌یاند شه‌رع سبه‌ی به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆده‌بێته‌وه، كه سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه گۆڕانكاریی مه‌یدانیی گه‌وره له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوویداوه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و سوپای سووریادا دروست بوون، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای سووریا كۆنترۆڵی ته‌واوی پارێزگاكانی ڕه‌ققه و دێره‌زوور و به‌شێكی زۆری حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه بكات.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی شه‌رعه بۆ مۆسكۆ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، كه تێیدا جه‌خت له هاوكاریی ئابووری و وزه كرابووه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م جووڵه دیپلۆماسییانه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاته، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2024 دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە