2 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
"زانیاری تەواو لەسەر شوێنى ڕووفاتی دواین دیلى ئـ.یسرائیلی ڕادەستكراوە"
پەیام
هەر لەسەر دواین رووفاتی زایۆنی كە ئێستا لە كەرتی غەززە ماوەتەوە، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی رووفاتەكە ڕادەستی قەوارەكە كردووە.
بەپێی راگەیەنراوی حەمـــاس، ئەو زانیارییەی كە لایان بووە لەسەر ڕووفاتی دواین دیلی زایۆنی كە رانی گویلی بووە، رادەستی وڵاتانی نێوەندگیریان كردووە، دواتریش ڕادەستی سوپای زایۆنی كراوە بە مەبەستی دۆزینەوەی.
هاوكات، سوپای زایۆنی رایگەیاندووە، لە ناوچەی بەتش لە گەڕەكی شوجاعییە لە باكوری كەرتی غەززە، تیمی پسپۆڕ سەرقاڵی گەڕانن بە دوای ڕووفاتی دواین دیلی ئیسرائیلی كە پلەی سەرباز بووە لە سوپاكەدا.
سوپای زایۆنی راشیگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە لایەن بزووتنەوەی حەماسەوە رادەستیان كراوە و تێیدا شوێنی رووفاتەكەیان دیاری كردووە؛ هەوڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە دەدەن.
هێشتا ڕادەستكردنەوەی دواین ڕووفاتی دیلە زایۆنییەكان مەرجی لە پێشینەی قەوارەی زایۆنییە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە