2 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئێران مهرجهكانی ئێمه دهزانێت و داوای گفتوگۆمان لێ دهكهن
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری مەرجەکانی واشنتنە بۆ دەستپێکردنی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردەوە: "ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، بەتایبەت دوای ئەوەی کەشتیگەلە جەنگییەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست." ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرپرسانی ئێران لە چەندین بۆنەی جیاوازدا پەیوەندییان کردووە و خواستی خۆیان بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هێزێکی دەریایی زۆر گەورەی لە نزیک سنوورەکانی ئێران جێگیر کردووە و زۆرتر و گهورهتره لهوهی كه له دهورووبهری فهنزوێلا جێگیركراوه و وتی: "پێموایە ئێران مەرجەکانی ئێمە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دەزانێت."
هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو لەگەڵ تاران دەبێت ئەم خاڵانە لەخۆ بگرێت:
١. نەهێشتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
٢. کۆتاییهێنان بە پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکان.
٣. گۆڕینی سیاسەتی ئێران لە پاڵپشتیکردنی بریکارەکانی لە ناوچەکەدا.
٤. قەدەغەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ناوخۆی وڵاتدا.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی کۆشکی سپی ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران، بەڵام بژاردەی گورزی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە و ترەمپ لەم هەفتەیەدا ڕاوێژی زیاتر لەسەر بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران ئەنجام دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە