2 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكایهتی سووریا: تڕهمپ پێشوازی له درێژكردنهوهی ئاگربهست كردووه
پهیام
بەپێی بەیاننامە فەرمییەکەی سەرۆکایەتی سووریا، ئەحمەد شەرع جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووەتەوە. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی و هەماهەنگی نێودەوڵەتی داوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیی خۆی بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ هەبوونی وڵاتێکی یەکگرتوو و بەهێز دەربڕیوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ترەمپ پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کردووە و ئەمەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان ناوبردووە. هەروەها باس لە پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان، لەوانەش هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە