2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ڕووفاتی دوواین دیل دۆزرایهوه
ڕووفاتی دواین دیلی زایۆنی له كهرتی غهززه دۆزرایهوه و گهڕێنرایهوه بۆ تهلئهبیب.
بەپێی زانیارییەکان، دۆزینهوهی تهرمی دیله زایۆنییهكه لە "گۆڕستانی بەتش" لە گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ئەنجامدراوە و دوو ڕۆژی خایاندووە. لەو ماوەیەدا، سوپای ئیسرائیل سەدان گۆڕی فەلەستینییەکانی هەڵکەندووە و تێکی داون، تەرمەکانی ناو گۆڕستان گواستووەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری "ئەبو کەبیر" بە مەبەستی پشکنینی (DNA) و دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی سەربازە ئیسرائیلییەکە.
هاوکات، ئەم ڕووداوە وەک "دوو ڕووییهكی تهواو" ناوزەند دەکرێت؛ لە کاتێکدا ئیسرائیل هەموو توانای سەربازی خۆی دەخاتە گەڕ و گۆڕستانەکان خاپوور دەکات بۆ دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لە سەربازانی، لە بەرامبەردا زیاتر لە ١٠ هەزار تەرمی فەلەستینییەکان لەژێر داروپەردەی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکانی غەززەدا ماونەتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر چارەنووسیان بێدەنگە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە