2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێسمانێك: ئه‌مریكا هه‌ژموونی ئێران له عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می تره‌مپدا به‌رانبه‌ر عێراق زۆر ڕوونه، هه‌ر جۆره هه‌ژموونێكی ئێران له‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له سه‌رنجێكدا له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، جۆو وێڵسون، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: منه‌تباری پشتیوانیی تره‌مپ و نێرده تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی بۆ عێراق بۆ هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی عێراق له‌ده‌ستی ئێران. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌م قۆناغه پێویستی به پابه‌ندییه‌كی ته‌واوه‌تیی عێراقه بۆ چاكسازی.
وێلسون حه‌وت خاڵی سه‌ره‌كیی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ڕزگار بكرێت دیارترینیان چه‌كداماڵینه له گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك تاران له‌نێوان شه‌ش مانگ تا 12 مانگی داهاتوودا، هه‌روه‌ها دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و شۆردنه‌وه‌ی پاره و دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌و كۆنگرێسمانه ڕاشیگه‌یاندووه: پێویستی ڕێكخستنی حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیدا ڕێك بخرێن، هه‌روه‌ها كارایی كابینه‌ی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌ت بێت، هاوبه‌شیی ستراتیژییش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بونیاد بنێن.
جۆو ویڵسۆنداوای بڕینی ته‌واوه‌تیی هه‌ژموونی ئێرانی له عێراق كردووه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا زۆر ڕوونه، ئه‌ویش ڕه‌تكردنه‌وه‌ه‌ی هه‌ر جۆره هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كی ئێرانه به‌سه‌ر عێراقه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە