2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: به دانانه‌وه‌ی مالیكی عێراق ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی نابێت
دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: نابێت ڕێگه بدرێت مالیكی ببێته‌وه سه‌ركۆوه‌زیرانی عێراق، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببێت ئه‌مریكا هیچ هاوكاریی عێراق ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێته كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌دوادا هاتووه، پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه و نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سووریا هۆشداریان دا، ئه‌مشه‌ویش دۆنتاڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پۆستێكد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ڕایگه‌یاند: دوایین جار كه مالیكی له ده‌سه‌ڵاـدا بوو عێراق كه‌وته ناو هه‌ژاری و پاشاگه‌ردانییه‌كی ته‌واو، نابێ ڕێگه بدرێت ئه‌وه دووباره بكرێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مالیكی هه‌ڵببژێردرێته‌وه، به‌هۆی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیا شێتنه‌كانی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چیی دیكه یارمه‌تیی عێراق نادات. ئێمه له‌وێ ناین بۆ یارمه‌تیدان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر مالیكی دووباره وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران دابنرێته‌وه، ئه‌وا عێراق هیچ ده‌رفه‌تێكی نابێت بۆ سه‌ركه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن یان ئازادی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە