1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
تۆم باراك: هه‌ر حكومه‌تێكی عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران‌دا بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت
په‌یام
نێرده‌ی ئه‌مریكا له سووریا، ناڕاسته‌وخۆ هۆشداری له دانانی مالیكی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابمه‌زرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت و په‌یوه‌نیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باش نابێ.
تۆم باراك، باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و هاوكات نێرده‌ی ئه‌و وڵاته بۆ كاروباری سووریا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه و تاوتوێی دۆخی سووریا و گرنیی پاراستنی ئاگربه‌ستیان كردووه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی عێراقیشه‌وه باراك وتوویه‌تی: هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به ڕوونی ده‌مێنێته‌وه.
تۆم باراك ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و حكومه‌ته‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابمه‌زرێت و بسه‌پێنرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت، نه بۆ خواسته‌كانی عێراق و سووریا بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شتر، نه بۆ هاوبه‌شییه‌كی كارا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی باراك و بارزانی له‌باره‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان نووری مالیكییان وه‌ك كاندیدی خۆیان بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دیاری كردووه، پارتی و بارزانیش پیرۆزبایی ئه‌و بژارده‌یه‌یان كردووه و پشتیوانیی خۆیان خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی باراكیش دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ ماركۆ رۆبیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوه و ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر حكوومه‌تێك له عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئه‌وه پارێزراو نابێت و ناشتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە