2 کاتژمێر پێش ئێستا
320 جار خوێنراوەتەوە
ده‌وڵه‌تی یاسا: مالیكی تاكه كاندیده
په‌یام
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێـت: ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌ركرده شیعه‌كان كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌رزوو وه‌ڵامی ڤیتۆكه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایانگه‌یاند، مالیكی ناكشێننه‌وه و تاكه كاندیدی ئه‌وانه.
هاوكات نوری مالکی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه و كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند ئه‌وان دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عیراق پێشێلکردنی سەروەری عیراقە و بەتوندی رەتی دەکەینەوە.
عامر فائیز، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندووه، به‌م نزیكانه چوارچێوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كات، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ساز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بكه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو.
عامر فائز ده‌ڵێت: ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی هێشتا كراوه‌یه و دانه‌خراوه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆ هه‌نگاو بۆ گۆڕینی كاندیده‌كه‌ی نانێت چونكه هه‌ڵوێستی سیاسیی ده‌كرێت بگۆڕێ له هه‌ردوو لاوه، هه‌روه‌ها فشاری به‌په‌له له‌سه‌ر هێزه‌كان نییه بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بڕیاری كۆتایی بده‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش كاتی پێویست ده‌داته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی بژارده و جێگره‌وه‌كان تاوتوێ بكات. ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە