2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: مالیكی ببێتهوه سهرۆكوهزیران ئهمریكا یارمهتی عێراق نادات
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی كاندیدكردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکەی بەرەو هەژاری و نائارامییەکی تەواودا برد، نابێ ڕێگە بدرێت ئەوە دووبارە بێتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە Truth Social لەبارەی كاندیدكردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگهیاند، "بیستوومە کە عێراق دەیەوێ بە دیاریکردنی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژاردنێکی خراپ ئەنجام بدات. دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکەی بەرەو هەژاری و نائارامییەکی تەواودا برد، نابێ ڕێگە بدرێت ئەوە دووبارە بێتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەگەری بوونی نووری مالیکی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوە چیتر یارمەتی ئەو وڵاتە نادات و لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە، "عێراق هیچ شانسێکی بۆ سەرکەوتن، خوشگوزەرانی و ئازادی نابێت. دووبارە عێراق گەورە بکەینەوە".
بەپێی نەریتێکی سیاسی لە عێراق، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بۆ لایەنی شیعە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرکۆماریش پشکی پێکھاتەی کوردە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سەرەڕای ناکۆکی و مشتومڕێکی چەند مانگە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا بە بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە