2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سوودانی: پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پارێزراو بن
له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، وه‌ك به‌شێك له "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، بڕوای خۆی بۆ په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دووپات كرده‌وه.
هاوپه‌یمانییه‌كه پێداگری له‌وه ده‌كات كه پێكهێنانی حكومه‌ت پرسێكی عێراقیی و نیشتمانییه و له ئیراده‌ی گه‌له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه له هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كاندا به‌رجه‌سته بووه، به جۆرێك كه نوێنه‌رایه‌تیی خواسته‌كانی هاووڵاتییان و خزمه‌تكردنی له پێشینه‌كانیان له بواره‌كانی ئاسایش، سه‌قامگیری، گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارییه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها جه‌خت له پێویستی به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه، به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی گشتگیر، كه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بكات، له كاتێكدا بۆ داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه گرنگه.
هاوپه‌یمانییه‌كه بڕوای ته‌واوی خۆشی بۆ پێویستیی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان، به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دووپات كرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه بۆ سه‌روه‌ریی نیشتمانیی.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: گه‌لی عێراق، له سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه نائاساییانه‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چاوه‌ڕوانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی كۆكه‌ره‌وه ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تیی ئیراده‌كه‌ی بكات، وه به‌ره‌و ته‌واوكارییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌نگاو بنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە