2 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی سەر ڕۆژاوا خۆپیشاندان لە كەركووك بەڕێوەچوو
پەیام
ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی لە كەركووك بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران لە بەردەم قەڵام كەركووك كۆبوونەوە ڕایانگەیاند، كە دەنگیان دەخنە پاڵ هەموو كورد بۆ ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر ناوچە كوردستانیەكان لە سووریا و كوشتنی هاووڵاتیانی كورد و داگیركردنی خاكەكەیان.
كەركوكییەکان ئەوەیان ڕاگەیاند، كە زیاتر لە هەر ناوچەیەكی دیكە لە نەهامەتیەكانی ڕۆژاوای كوردستان تێدەگەن، بەو پێیەی پێشتر ڕووبەڕووی كوشتن و دەربەدەری كراونەتەوە، جەخیشیان كردەوە، بە هەموو شێوەیەك ئامادەن پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا بكەن.
خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە ئەمریكا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرت، کە پشتیوانییان لە كورد نەكردووە لەکاتێکدا لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵی ڕابردوودا تاكە هاوپەیمانی سەرەكیان بوون لە سووریا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە