2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
پێده‌چێت دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه نه‌چێت
په‌یام
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام نه‌درێت و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هۆکاری سەرەکیی دواخستنی دانیشتنەکە بۆ دوو بابەتی سەرەکی دەگەڕێتەوە؛ یەکەمیان، دروستبوونی ناڕەزایەتی لەنێوان بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی شیعە و سوننە لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بووەتە هۆی هەڕەشەی پەکخستنی دانیشتنەکە. دووەمیشیان، ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ لایەنە کوردییەکان تاوەکو بتوانن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بگەنە ڕێککەوتن.
بەگوێرەی مادەی 70ی دەستووری عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە. لەکاتێکدا پۆستەکە پشکی پێکهاتەی کوردە،.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە