2 کاتژمێر پێش ئێستا
232 جار خوێنراوەتەوە
لە گەڕەکێکی هەولێر تەرمى سێ ئەندامی خێزانێک بە کوژراوى دۆزرانەوە
پەیام
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26ى 1ى 2026 له شاری هه‌ولێر تەرمى 3 ئه‌ندامی خێزانێك كه لە دایك و باوك و كوڕێك پیکهاتبوون بە کوژراوى دۆزرانەوە.
ڕووداوەکە له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر ڕوویداوە و ته‌رمی سێ كه‌س له ناو ماڵه‌كه‌یان دۆزراوەتەوە كه پیاوێك و ژنه‌كه‌ی و كوڕێكی بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژن و پیاوه‌كه ئاسه‌واری خنكان به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و كوڕه‌كه‌ش ئاسه‌واری چه‌قۆی پێوه‌یه و تا ئێستا هۆكاری كوشتن‌یان نه‌زانراوه.
بەپێى زانیارییەکان ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی سنوورى كۆیه‌ن و ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌ولێر نیشته‌جێین و به وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه.
دیار نییه كه رووداوه‌كه كه‌ی روویداوه، به‌ڵام ته‌رمه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە