1 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندەرانى كەركووك: پشتگیریی برایانمان لە هەر پارچەیەکى کوردستان دەکەین
پەیام
لە شاری كەركووكیش ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكان و هاووڵاتیانی شارەكە بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و دروشممەكانیان بۆ ئەو مەبەستە وتەوە.
لە خۆپیشاندانەكەی كەركووكدا سەرچەم چین و توێژەكان بەشداریان كرد و ئاڵای كوردوستان و هێزە كوردییە شەڕكەڕەكانیان لە ڕۆژاوا بەرز كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە كوردستان یەك وڵاتە و سنوورەكان ناتوانن پارچەی بكەن.
بەشداربووان دووپاتیان كردەوە كە ڕۆژاوا تەنیا نییە كەركووكییەكان پشتیوانیانن، وتیشیان ئەوان قوربانییان بۆ ڕۆژاوا داوە ئەوەیش مانای ئەوەیە كە خاوەن یەك خاكن.
مامۆستایەكی ئایینی بەشداریش هەڵوێستەكەی بە شەرعی و ئیمانی ناو هێنا و وتی ئایین و پیرۆزییەكان هێڵی سوورن و باسی لەوە كرد قورئان فێرمان دەكات كە چۆن بەرگریی لە خاك و نەتەوە بكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە