3 کاتژمێر پێش ئێستا 140 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوریا هەموو مافەکانمان پارێزراون

پەیام  

ناوەرۆكی ڕێككەوتنی نوێی نێوان هێزەكانی سووریا دیموكرات و حكومەتی سووریا ئاشكرا كرا. چوار لیوا بۆ هێزەكانی هەسەدە دروست دەكرێت و مافە كارگێڕی و پەروەردەییەكانی كورد پارێزراو دەبن. هەروەها هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حكومەت دەچنە ناو شارەكانی حەلەب و قامیشلۆ.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هاوكات میدیای سووریا، ناوەرۆكی ڕێككەوتەكەیان بڵاو كردەوە، هەسەدە ڕایگەیاند: گەیشتوون بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر كە ئامانج لێی یەكپارچەیی خاك و یەكگرتنەوەی هێزەكانە. ڕێككەوتوون لەسەر ئاگربەست و یەكخستنی دامەزراوەكان لەنێوان هەردوو لادا.

بەپێی ڕێكەوتنەكە، هێزە سەربازی و دامەزراوە كارگێڕییەكان لەنێوان هەردوولا تێكەڵ بەیەك دەكرێن و بڕیاریش دراوە هێزە سەربازییەكان لە هەموو خاڵەكانی بەریەككەوتن پاشەكشە بكەن.

هەروەها هێزەكانی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆوە و، فیرقەیەكی سەربازیش لە سێ لیوای هێزەكانی سووریای دیموكرات پێكدەهێنرێت.

هاوكات لیوایەكی تایبەت بۆ كۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەی حەلەب دروستدەكرێت و دامەزراوەكانی خۆبەڕێوەبەری دەخرێنە سەر دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت و فەرمانبەرە شارستانییەكان بە فەرمی لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت جێگیر دەكرێن.

هەسەدە دەڵێت هەموو مافە مەدەنی و پەروەردەییەكانی گەلی كورد لە ڕێككەوتنەكەدا پارێزراون و گەرەنتیی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەسەدە: لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوریا هەموو مافەکانمان پارێزراون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم: ڕژێمى پێشووى عێراق بە بڕى زیاترلە 384 ملیار دۆلار زیانى پێگەیاندووین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: بەفر لە ناوچە سنوورییەکان و بارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێشەی ئەو قوتابیەی کەرکوک کە بەهۆی كێشانی ئاڵای كوردستان سزا درا، چارەسەركرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپنی هاوبەشی پەیام و بەخشین هاوكاری لە ڕۆژاوا دابەش كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. چوار هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ دابەشكردن بەسەر 40 هەزار فەرمانبەردا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان: لە ٢٠٢٥ هەزار و ٧٠٨ بازرگان و بەرکارهێنەر دەستگیركراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. پردی گەڕەكی خەلیفاوا هەرەسی هێنا

سەرەتا