2 کاتژمێر پێش ئێستا 223 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: بەفر لە ناوچە سنوورییەکان و بارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

پەیام  

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە دوانیوەڕۆوە بەفر لە ناوچە سنوورییەکان و بارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت، سبەینێش لە هەندێک ناوچە ئەگەرى بارانێکى کەم و لە ناوچە سنورییەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی    30-01-2026
کەش / ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت . سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکوری هەرێم نمە باران دەبارێت پاشان بۆ  دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت . لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان بەردەوامی دەبێت
خێراى با /  لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەلات دەبێت .
مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .    
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 6  پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : 10  پلەی سیلیزی
سبەى شەممە   31-01-2026
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا . لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت . پاشان لە شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20) کم/ک .
پلەی گەرما/  بە نزیکی 2 تــــا 4 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ   
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 7  پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : 10  پلەی سیلیزی
30-01-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    هەرێم: ڕژێمى پێشووى عێراق بە بڕى زیاترلە 384 ملیار دۆلار زیانى پێگەیاندووین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: بەفر لە ناوچە سنوورییەکان و بارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێشەی ئەو قوتابیەی کەرکوک کە بەهۆی كێشانی ئاڵای كوردستان سزا درا، چارەسەركرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپنی هاوبەشی پەیام و بەخشین هاوكاری لە ڕۆژاوا دابەش كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. چوار هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ دابەشكردن بەسەر 40 هەزار فەرمانبەردا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان: لە ٢٠٢٥ هەزار و ٧٠٨ بازرگان و بەرکارهێنەر دەستگیركراون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. پردی گەڕەكی خەلیفاوا هەرەسی هێنا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌ داواكاری سووریا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سەرەتا