2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ریكابی: قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌بێت له ڕێگه‌ی رێكاره ده‌ستورییه‌كانه‌وه بێت
پەیام
هیشام ریكابی به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، كاندیدكردنی مالیكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مافێكی ده‌ستوری ره‌وایه و قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌شی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی رێكاره سیاسی و ده‌ستوریه‌كانه‌وه بێت.
ریكابی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس ئەوەشى وتووە "كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مافێكی ده‌ستوری شه‌رعییه و ناتوانرێت به فشار یان هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاری ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت".
جەختى لەوەشکردووەتەوە، "قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه ده‌بێت له ڕێگه‌ی رێكاره سیاسی و ده‌ستورییه‌كانه‌وه بێت، نه‌ك به لۆژیكی ڤیتۆ یان كردنه ئامانجی كه‌سی، رێزگرتنیش له دیموكراسی له رێزگرتن له مافی كاندیدكردن ده‌ستپێده‌كات".
پاشئەوەى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ی مالیكی له ده‌سه‌ڵاتی عێراق کرد، ئەوەش مشتومڕی سیاسی له‌سه‌ر كاندیدكردن یان نەکردنى نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لێکەوتووەتەوە.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکانیش چه‌ندینجار جەختى لەوەکردووەتەوە سوورن له‌سه‌ر کاندیدکردنەوەى نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە