1 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە و گەڕێكی دیكەی دانوستان دەستپێدەكاتەوە

پەیام 

سەرچاوە دبلۆماسییەكانی ئێران ئاشكرای دەكەن، لە چەند رۆژی داهاتوودا دانوستانی نێوان وڵاتەكەیان و ئەمریكا دەستپێدەكاتەوە.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی دبلۆماسییەوە گواستوویەتییەوە، چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن بە سەرۆكایەتیی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە بچێـت.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، كۆبوونەوەی گفتوگۆكان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ساز دەكرێن، پێشبینیش دەكرێت هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆبوونەوەكاندا بەشدار بێت.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی باسی لەوە كردووە ئەگەری هەیە رۆژی هەینیی داهاتوو شاندەكانی دانوستان كۆ ببنەوە.

هەروەها ئاژانسی ئەسۆشیتید پرێس لە زاری چەند بەرپرسێكی توركەوە گواستوویەتیەوە، ئامانجی ئەنقەرە لە ڕێكخستنی ئەم دیدارانە ئەوەیە ئەگەری بژاردەی سەربازی دژی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە كەم بكاتەوە.

هاوكات چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوە كردووە چەند وڵاتێكی هەرێمیی دیكە لەنێوانیاندا میسڕ و قەتەر هەوڵیان داوە وەك نێوەندگیر پێشوازی لە دانوستانەكاندا بكەن و كاریان بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە و گەڕێكی دیكەی دانوستان دەستپێدەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدان كەسی سیاسی و سەرمایەداری ڕۆژئاوا لە دۆسیەی قێزەونى ئێپستاین تێوەگلاون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی پزیشكیان و ترەمپ بەدوور دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران بە هێمنی مانۆڕ لە گەرووی هورمز بكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی سەربازی بوركینافاسۆ سەرجەم پارتە سیاسییەكانی وڵاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نەدرا و بەشێک لە حکومەت داخرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتۆن ڤیزا و مافی مانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئێران دەسێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزاكانی سەر كەرتی نەوتی ڤەنزوێلای كەمكردەوە

سەرەتا