2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شناسی: له پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆوه باران بارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
په‌یام
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئێوارەی ئه‌مڕۆ بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجه و ڕاپەڕین و هەولێر و سۆران دهۆک و بەشێکی گەرمیان و کەرکوک دەست پێدەکاتەوه.
محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە تا ئێوارە بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجه و ڕاپەڕین و هەولێر و سۆران دهۆک و بەشێکی گەرمیان و کەرکوک دەست پێدەکاتەوه و پێشبینیشی وایە زۆرترین بڕی باران لە سنوری سلێمانی وسۆران تۆمار بکرێت و ئەگەری تەرزەش هەیە بەتایبەت سلێمانی .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، درەنگانی شەوی سێشەمە لەسەر چوارشەمە دوبارە شەپۆلێکی دیکه دێتەوه و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەست پێدەکاتەوه ئەگەری هەورە تریشقەش کراوەیە. والله اعلم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە