1 کاتژمێر پێش ئێستا
224 جار خوێنراوەتەوە
تەرمێك لە گوندێکى پێنجوێن دۆزرایەوە و بۆ توێكاری گەیەندراوەتە دادپزیشكیی سلێمانی
پەیام
لە گوندی (قوسامەدین)ی سنووری قەزای پێنجوێن شەوی ڕابردوو تەرمێك دۆزرایەوە و هێشتا ناو و ناسنامەكەی نەناسراوەتەوە، لەئێستادا تەرمەکە بۆ توێكاری ڕەوانەى دادپزیشكیی سلێمانی کراوە.
سەرچاوەیەك بۆ پەیام ئاشكرایكرد، تەرمە دۆزراوەكە هاووڵاتییەكی بەنگلادیشییە، هۆكاری مردنەكەی و گەیشتنی بەو ناوچە سنوورییە سەختەی سنووری پێنجوێن نەزانراوە.
لە ئێستادا تەرمەكە بەمەبەستی توێكاری گەیەنراوەتەوە دادپزیشكیی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە