1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
شەپۆلێكی بەفر و تەمێكی زۆر ڕێگەی 68 گوندی لە باكووری كوردستان داخست
پەیام
لە وان و مووش 68 گوند ڕێگەی هاتوچۆیان لێ گیراوە و تەمێكی چڕیش هەكاریی داپۆشیوە.
بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 68 گوند و ئاوایی لە پارێزگاكانی وان و مووش گیراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی پارێزگای وان، پێنج گوندی پارێزگاكە ڕێگەیان لێ گیراوە و تیمەكانی ڕێگەوبانیش ڕەوانەی ناوچەكە كراون بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێگەكان.
لە پارێزگای مووش-یش 63 گوند ڕێگەی هاتوچۆیان لێگیراوە و هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێگەكان چڕ کراونەتەوە.
هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، تەمێكی چڕ باڵی بە سەر ناوەندی شاری هەكاری داگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە