1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ: دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن باشترینه
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە بۆ ئەمریکا.
لە میانەى پێشوازیکردنیدا لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرکۆوەزیرانی زایۆنی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند: لەگەڵ نەتەنیاهوو دۆخی کەرتی غەززە و بەرەوپێچشچوونەکانی ناوچەکەى بە گشتی تاوتوێ کردووە، هەروەها جەختی لە پەیوەندییە بەردەوامەکانى نێوان ئەمریکا و قەوارەى زایۆنی کردەوە.
لەبارەى گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانەوە ترەمپ ڕایگەیاند: سوورین لەسەر بەردەوامیى دانوستان لەگەڵ تاران، هەروەها پێمان وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە بۆ ویلاەیتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: هیوادارم ئەمجارە ئێرانییەکان ژیرانەتر مامەڵە بکەن.
جێی باسە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ نەتەنیاهوو گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ گەیشتنیدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کوشنەر، زاواکەی دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە. میدیاکانیش باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، نەتەنیاهوو پرسی غەززە و گفتوگاکانى واشنتۆن لەگەڵ تاران تاوتوێ دەکات. بەرپرسانی ئێرانیش هۆشداریان داوە لەوەى سەردانەکەى نەتەنیاهوو ئەگەرى هەیە ببێـە هۆى تێکدانى ئەم گەڕەى دانوستانەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە