2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا.. ئهمڕۆ پرسی ئێران و دانووستانهكان تاوتوێ دهكرێت
پهیام
سەرۆکوەزیرانی قەوارەی زایۆنی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و دەشڵێت: لە کۆشکی سپی پرسی غەززە و دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
بنیامین ناتانیاهو لە کاتی بەڕێکەوتنی بەرەو واشنتۆن لە فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب بە ڕۆژنامەوانانی وت:بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەرەو واشنتۆن بەرێدەکەێت.
سەرۆکوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پرسی غەززە، دۆخی ناوچەکە و دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
وتیشی: "سبەی، تێڕوانینی خۆمان لەسەردانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران پێشکەش دەکەم".
ڕاشیگەیاند کە تێڕوانینی ئیسرائیل لەسەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، بنەمایەکی گرنگە نەک تەنها بۆ ئیسرائیل بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەی داوای ئاشتی و ئاسایش دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەم لێدوانەی نەتنیاهو کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە کاتێکدایە کە بە پێی زانیاریەکان ئیسڕائیل چوار مەرجی هەیە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کە برتین لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ژێرخانی ئەتۆمی و گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بۆ دەرەوەی ئێران، لەگەڵ سنوردارکردنی مەودای مووشەکە باڵستییەکان بۆ 300 کیلۆمەتر، بڕینی هاوکارییە گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە و چاودێری و دەستگەیشتنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بە هەموو شونێکی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە