2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ورووپا داوای سازش له‌ ڕووسیا ده‌كات



سەرۆکی یەکێتیى ئەورووپا لیستێک سازش ئامادە دەکات کە وڵاتانى ئەورووپا لە ڕووسیا داواى دەکەن لە بەرانبەر کۆتاییهاتنى جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، کایا کاڵاس، ەبرپرسی سیاسەتى دەرەوەى یەکێتیى ئەورووپا بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاندووە، پێشنیازی کردووە لیستێک ئامادە بکرێت و ئەو سازشانە لەخۆبگرێت کە وڵاتانى ئەورووپا بۆ چارەسەرى کێشەى ئۆکرانیا ئاراستەى ڕووسیای دەکەن.

کالاس ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتیى رووسیا و ئۆکرانیا سەربگرێت ئەوا دەبێ هەمووان بزانن، سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕەزامەندیى ئەورووپییەکان هەیە و ئەوانیش بە هەمان شێواز مەرجیان لەسەر ڕووسیا هەیە.

جێی باسە لە 30 ى مانگی ڕابردوو،ـ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەرگیز واز لە دانوستان ناهێنێت بەڵام مەحاڵەى لەگەڵ سەرکردەکانى ئێستاى ئەورووپا بگەنە ڕێککەوتن.

لە دواى گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئەمریکا نێوەندگیریى مۆسکۆ و کیێڤ دەکات بۆ ئەوەى بگەنە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ بەڵام لەم گفتوگۆیانەدا بەشدارى بە وڵاتانى ئەورووپا نەکردووە. ئەمەش ترسی پەراوێزخستنی لاى ئەورووپیەکان دروست کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای سازش له‌ ڕووسیا ده‌كات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ پرسی ئێران و دانووستانه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دۆسیەی ئێپستین داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوار ساڵە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و وادەی كۆتاییهاتنیشى نادیارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دادی ئەمریكا بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئێپستین دەخانە بەردەم كۆنگرێس

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتارێكی سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك لەبارەى کۆچى پێغەمبەر، كاردانەوەی لێکەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران هەنگاوی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترس لە دووبارە دەستپێكردنەوەی كێبڕكێی چەكی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریكا و ڕووسیا هەیە

سەرەتا