پێش 4 هەفتە 297 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمەوە؛ باسى مووچە دەکات

پەیام

لە سەر کێشە و گیر و گرفتە بەردەوامەکانى مووچە وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاگەیەنراوێکى چوار خاڵیى و سێ نامەى فەرمى بڵاو دەکاتەوە، بەرپرسیارەتى نەدان و دابەشنەکردنى مووچەش دەخاتە ئەستۆى بەغداد.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

سەبارەت بەمووچەی مانگی کانوونی دووەم و دوای گەیشتنی تەمویلەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەموکوڕیەوە ، لێرە و لەوێ چەندین لێکدانەوە و تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کراوە، بە پێویستمان زانی وەك وەڵامێك بۆ ئەو تۆمەتانە جەخت لەم ڕاستییانەی خوارەوە بکەینەوە.

1-بۆ ئەوانەی کە لەیادیان چووە ماوەی سێ ساڵە بەپێی یاسای بوودجەی ( ٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ ) مووچەی هەرێمی کوردستان تێکڕا لەبەغداوە خەرج کراوە، واتە هەر کەموکوڕییەک لەمووچە یان نەناردن یان لێبڕین لە مووچەی هەرێم لەو سێ ساڵە ڕویدا بێت وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسیارە.

2-لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ وەک وەزارەتی دارایی یەکەم لایەن بووین کە ڕامانگەیاند کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە ( ٣٦ ) ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی ئەو مانگە بڕیوە و نەیناردووە کە بریتییە لە مووچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر، ( بۆ نموونە خانەنشین هەیە ١٢ مووچەی وەرنەگرتووە بەڵام تەنها یەک مووچەی بۆ هاتووە، کەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو دوو مووچە وەربگرن یەکێكیان مووچەی مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمسال بەڵام تەنها یەک مووچەیان بۆ هاتووە).


3-بەپێی نووسراوی ژمارە( ٣٦٦ ) لە بەرواری ( ٢٠٢٦/١/٢٧ ) داوای خەرجکردنی بڕی ( ٢٨١،١٢٥،٤٧١،٢١٦ ) دووسەد و هەشتا و یەک ملیار و سەد و بیست و پێنج ملیۆن و چوارسەد و حەفتا و یەک هەزار و دووسەد و شازدە دینارمان بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خەرج کردووە، کە بڕی ٣٦ ملیارەکەشی لەگەڵە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕی ( ٢٤٤،٧٦٤،٦٠٦،٣٥٧ ) دوو سەدو چل و چوار ملیار و حەوت سەد و شەست و چوار ملیۆن و شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەد و پەنجا و حەوت دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردووە.

4-وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت، بۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ( ١٢ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) نووسراوی دووەممان بە ژمارە ( ١١٦٤/٤/٧ ) ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و داوای خەرجکردنی بڕی ( ٣٦،٣٦٠،٨٦)



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له‌ به‌نده‌ری به‌سڕه‌ به‌ ئامانج گیران نه‌وتی عێراقیان هه‌ڵگرتبوو

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت هاته‌وه‌ خوار 90 دۆلار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ڕاگیراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌هۆی جه‌نگ و پێكدادانه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و روبیو باسیان له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا