1 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستان، پاكستان مەرجی بۆ ئێران داناوە هێرشەکانى ڕابگرێت
پەیام
دوای سەردانێكی وەزیری دەرەوەی پاكستان بۆ چین، ئیسلامئاباد هەوڵی دەسپێكردنەوەی دانوستانەكانی واشنتن و تاران دەدات و مەرج بۆ ئێران دادەنێت کە هێرشەکانى بۆ سەر ناوچەکە ڕابگرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە كە حكومەتی پاكستان مەرجێكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران داناوە، ئەویش ڕاگرتنی هێرشەكانە بۆ سەر سعوودیە و وڵاتانی كەنداو، ئاژانسەكە لە زاری بەرپرسێكی پاكستانییەوە بڵاوی كردەوە، كە ئیسلام ئاباد بە تارانی ڕاگەیاندووە كە ئەمە "مەرجێكی پێشوەختەیە" بۆ هەر دانوستانێكی نوێ بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە قەیرانی چەند مانگی ڕابردوو.
بەپێی سەرچاوەكان، پاكستان خەریكی دۆزینەوەی ڕێگەیەكە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە پەككەوتووەكانی نێوان واشنتن و تاران، لەم چوارچێوەیەدا، لە كاتی سەردانەكەی ئەسكەندەر مۆمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ پاكستان، گفتوگۆی بەرایی لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە.
لەلایەكی دیكەوە ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیكییەوە لە وەزارەتی دەرەوەی چینەوە بڵاوی كردووەتەوە كە پەكین پشتیوانی لە هەوڵی پاكستان و نێوەندگیرەكانی دیكە دەكات و لە هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز لە نزیكترن كاتدا دەكات.
ئاژانسەكە دەڵێت هەوڵە نوێیەكەی ئیسلام ئاباد لەدوای سەردانیكی وەزیری دەرەوەی پاكستان بۆ پەكین و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چین دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە