2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی نوێ بەسەر ئەوروپا دەكات
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا یەكێتیی ئەوروپا تۆمەتبار دەكات بەوەی سزای كۆمپانیا ئەمرییكیەكان دەدات و هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی نوێ دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هێرشەكانی بۆ سەر یەكێتیی ئەوروپا چڕتركردەوە و تۆمەتباری كرد بەوەی كۆمپانیا ئەمریكیە گەورەكان دەكاتە ئامانج لە ڕێگەی سەپاندنی سزای دارایی ناڕەوا و بەڵێنیدا بەوەی ڕێكاری بازرگانی دژ دەگرێتەبەر لەنێویاندا دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەیەكی فەرمی و سەپاندنی باجی گومرگی نوێ.
سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە یەكێتیی ئەوروپا سزای دارایی ملیارەها دۆلار بەسەر كۆمپانیا ئەمریكیەكان دەسەپێنێت لەنێویاندا ئەپڵ و میتا و ئەمازۆن و كۆی سزاكان دەگەنە زیاتر لە 18 ملیار دۆلار و بەڵێنیدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو سزایانەی سەپێنراوە.
ترەمپ ڕێكارەكانی بەرامبەر كۆمپانیا ئەمریكیەكان بە نایاسایی و جیاكاری ناوبرد و جەختی كردەوە لەوەی ئیدارەكەی لێكۆڵینەوە دەست پێدەكات لەبارەی بەئامانجگرتنی كۆمپانیا ئەمریكیەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە