2 کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازی لەنێوان دۆلاری كۆن و نوێ بكرێت

پەیام

بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە جیاوازی لەنێوان دۆلاری "كۆن و نوێ" یاخود "شین و سپی" دا هەبێت و ڕایدەگەیەنێت: مامەڵەكردن بە هەموو چاپەكان بەردەوامە.

بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكە مۆڵەتدراوەكان و دامەزراوە داراییە نا بانكییەكانی كردووە، جەختی لەسەر نەهێشتنی دیاردەی جیاكاری لە نرخ و مامەڵەكردن لە نێوان چاپە كۆن و نوێیەكانی دۆلاری ئەمریكی كردووەتەوە.

بانكی ناوەندی جەخت دەكاتەوە "نابێت هیچ جیاوازییەك لە نرخی ئاڵوگۆڕ لە نێوان دۆلاری چاپی كۆن و چاپی نوێ، كە لە بازاڕدا بە دۆلاری شین و سپی ناو دەهێنرێت هەبێت"، ڕایشیگەیاندووە: پێویستە هەموو لایەك پابەندی ڕێنماییەكانی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان بن.

بانكی ناوەندیی عێراق ڕایشیدەگەیەنێت: بەپێی یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان، هیچ جیاوازییەك لە نێوان چاپە جیاوازەكانی دۆلاردا نییە و بانكی ناوەندییش لە وەرگرتنی هەموو جۆرە چاپەكان لە ڕێگەی بانكە مۆڵەتدراوەكانەوە بەردەوامە، بەو مەرجەی نیشانە و پێوەرە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكانی دراوی ڕاستییان تێدابێت.
لە كۆتاییدا، بانكی ناوەندیی عێراق داوا لە سەرجەم بانك و نووسینگەكانیش دەكات پابەندی پێوەرە پەسەندكراوەكان بن بۆ ئەوەی دڵنیایی لە سەلامەتی مامەڵە داراییەكان و سەقامگیری دراو لە عێراقدا بچەسپێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازی لەنێوان دۆلاری كۆن و نوێ بكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی خەرجی؛ گرێبەستی دەیان ڕاوێژكاری هەڵوەشاندەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هۆكاری ڕێگەنەدان بە بردنی خۆراك بۆ سعوودییە لەلایەن عومرەكارانەوە ئاشكرادەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکى عێراق داواى بەخشینى نیوەى مووچەکانیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمزووانە گرێی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران دەكرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار لە کارنامەیدا نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشتوكاڵی عێراق: هەندێك بەرهەم لە كوردستانەوە دێت كە هی خۆیان نییە و دەرەكییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان و سوودانی جەختیان لە هەماهەنگیی ئەمنیی تورکیا و عێراق كردەوە

سەرەتا