2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ڕانیە.. ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی چین و توێژەكان پێكهێنرا
پەیام
لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوون و كێشە و گرفتەكان و داواكاری مامۆستان و فەرمانبەران و چین و توێژەكانی دیكە پێكدەهێنرێت.
لە لقی ڕانیەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگ كۆبوونەوەیەك سازكرا و تێیدا بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڤەرەكە ئامادە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لە دروستكردنی ئەنجوومەنێكی سەرجەم چین و توێژەكان درا بۆ بەدواداچون و كێشەو گرفت و داواكاری مامۆستان و فەرمانبەران و توێژەكانی دیكە درا.
لەوبارەوە بەرپرسی لقی ڕانیەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی پێشەنگیش دەڵێت: پشتیوانی كەیسی بەكری كارەبا دەكەین و داواش دەكەین ئەو بڕەپارەیەی سێ ساڵە بەناوی دەرماڵەی جوگرافی لە فەرمانبەرانی حاجیاوا دەگێڕدرێتەوە بۆیان بگەڕێتەوە و بڕیاری بڕینەكەی ڕابگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە