3 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی: میدیاكانی ئەمریكا هەڵوێستی ئێران دەربارەی دانوستانەكان دەشێوێنن
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: چوونیان بۆ ئیسلامئاباد بۆ دانوستان ڕەت نەكردووەتەوە، بەڵكو مەرجیان هەیە.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێكی فەڕمیدا لە پلاتفۆرمی "ئێكس" ڕایگەیاند: میدیاكانی ئەمریكا هەڵوێستی ئێران دەربارەی دانوستانەكان دەشێوێنن و زانیاری ناڕاست بڵاو دەكەنەوە.
عەراقچی جەختی لەوە كردەوە كە تاران بە قووڵیی سوپاسگوزاری هەوڵەكانی پاكستانە بۆ نێوەندگیری و هەرگیز چوونی بۆ "ئیسلامئاباد"ی ڕەت نەكردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد "ئەوەی بۆ تاران لە هەر دانوستانێكدا پێویست و لەپێشینەیە، دەستەبەركردنی مەرجگەلێكە كە ببێتە هۆی كۆتاییهێنانی یەكجاری و هەمیشەیی بەو شەڕە نایاساییەی كە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە".
هاوكات عەراقچی پەیامەكەی بە دروشمی "بژی پاكستان" (پاكستان زیندەباد) كۆتایی پێ هێناوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن كە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاوی كردەوە كە دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بە نێوەندگیری پاكستان گەیشتووەتە بنبەست و ئێران ڕەتی كردووەتەوە بچێتە پاكستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە