پێش 2 هەفتە 303 جار خوێنراوەتەوە

هەناردەی غازی ئێران بۆ ناوچەكانی باشوورى عێراق بە تەواوی ڕاگیرا

پەیام

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی غازی ئێران بۆ ناوچەكانی باشوور بە تەواوی وەستاوە و ئەوەی هەیە تەنیا بەشی نێوەڕاستی وڵات دەكات.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند: لە دوای ڕاگرتنی تەواوی هەناردەی غازی ئێران بۆ ناوچەكانی باشووری وڵات، هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەكارهێنانی گازوایلەوە وەك سووتەمەنی جێگرەوە، ژمارەیەك لەو وێستگانە بەگەڕ بخەینەوە كە بەهۆی كەمی گازەوە لە كار كەوتوون.

وتیشی: هەرنادەی غاز بۆ ناوچەكانی ناوەڕاستیش بۆ پێنج ملیۆن مەتر سێجا دابەزیوە.

موسا ڕایشیگەیاند: دابەزینی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بووەتە هۆی كەمبوونەوەی غازی ناوخۆیی لە 1100 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا، ئەوەش كاریگەری لەسەر ژمارەیەك لە وێستگەكان هەبووە. 

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەش دا، كە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت كار بۆ دابینكردنی سووتەمەنی لە ڕێگەی تەنكەرەكانەوە بۆ پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لەم دۆخە سەختەدا، دەكات.

بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بێت پڕۆژەكانی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سەكۆی خۆر ئەلزوبەیر پێش وەرزی هاوین تەواو دەبن و تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لووتكەی بەكارهێنان لە وەرزی گەرما و باشتركردنی دۆخی كارەبا ئامادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیستانی: له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی دڕندانه‌ بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ـیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە دوو گەڕی هەڵبژاردن، كاندیدەكەی یەكێتی توانی ببێت بە سەرۆككۆماری عێراق

سەرەتا