18/02/2026 579 جار خوێنراوەتەوە

بەژداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کـــەلار گرد بوونەوە و سکاڵایان تۆمار کرد



په‌یام
بەژداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کـــەلار گرد بوونەوە و سکاڵایان لەسەر بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان تۆمار کرد.
لە شاری کەلار، ژمارەیەک لە بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سیتی بەهۆی دواکەوتنی پڕۆژەکەیان و دەستکاریکردنی نەخشە بنەڕەتییەکەی لە ماستەرپلان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان ئەنجامدا.
بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە کۆمپانیای جێبەجێکار پابەندی وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە نەبووە و بەبێ ڕەزامەندی ئەوان گۆڕانکاری لە دیزاینەکەدا کردووە.
 وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم کەمتەرخەمییە و بەدواداچوون نەکردن، بەشداربووانی پڕۆژەکە بە فەرمی سکاڵای یاساییان لە دژی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان تۆمارکرد.
گەرمیان عەبدووڵا، یەکێک لە بەشداربووانی پڕۆژەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن جەختی کردەوە، کە مەبەستیان لەم گردبوونەوە و سکاڵایە گەڕاندنەوەی مافەکانیان و ڕێگریکردنە لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاساوەكەی حکومەت بۆ گرانبوونی سوتەمەنی، هاووڵاتییانى هێنایە قسە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات بەخشینى گورچیلە بە یاسا ڕێكبخرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی گەڕەكی دەروازەی كەركووك لەبەر نەبوونی ئاوى خواردنەوە گرد بوونەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە 150 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى وەردەگیرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ناوچەی باڵەكایەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێ كەوتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. لە ئۆتۆمبێلێكەوە چەند فیشەكێك بە نوسینگەیەکى خانوبەرەوە نراوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. ڕێگە بە پاسە گەشتیارییەکان نادرێت دەبەى بەنزین لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری وزەی ئەمریكا: ڕۆژانە یارمەتى هەناردەی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە كەنداو دەدەین

سەرەتا