2 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتووانی گەڕەكی دەروازەی كەركووك لەبەر نەبوونی ئاوى خواردنەوە گرد بوونەوە
پەیام
بەیانی ئەمڕۆ، بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكی دەروازە لە شاری كەركووك، بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و خراپی خزمەتگوزاریی لە گەڕەكەیان گرد بوونەوە و داوای چارەسەری بەپەلەی كێشەكانیان كرد.
دانیشتووانی گەڕەكەكە ڕایانگەیاند: زیاتر لە دوو مانگە گرفتی كەمئاوییمان هەیە و تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ هەنگاوێكی كردارییان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە نەناوە.
هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە دەڵێن: بەهۆی بێ ئاوییەوە، ناچارن بە تانكەر ئاو بكڕن، ئەمەش بارگرانییەكی دارایی زۆری لەسەریان دروست كردووە و لە كاتی هەڵبژاردنەكان چەندین جار بەڵێنی چارەسەری گرفتەكەیان پێ داون، بەڵام بەڵێنەكانیان نەبردووەتە سەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە