2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ناوچەی باڵەكایەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێ كەوتەوە
پەیام
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای گشتیی هامڵتۆن و لە نزیك گوندی (ڕەزان) لە دەڤەری باڵەكایەتی، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا ڕوویدا و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كەوتە نێو ڕووبار.
بەپێی زانیارییەكانی هاتوچۆی سۆران، ڕووداوەكە كاتێك بووە كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری (ئەكتڕۆز ــ ترێلە) كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و دوای لادانی لە ڕێڕەوی خۆی، وەرگەڕاوە و كەوتووەتە نێو ڕووبارەكەوە.
هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەش كردووە "لە كاتی ڕووداوەكەدا سێ سەرنشین لەنێو بارهەڵگرەكەدا بوون؛ دووانیان بە زیندوویی ڕزگار كران، بەڵام بەداخەوە سەرنشینەكەی دیكەیان گیانی لەدەست داوە".
بەپێی ئەوەی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە دوو سەرنشینە ڕزگاركراوەكان بە قورسی بریندارن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە